
بەشی دەرمانسازی یەکێکە لەو بەشانەی خواستێکی زۆری لەسەرە لە لایەن خوێندکارانی هەرێمی کوردستان، پەیمانگەکەمان گرینگی تەواوی بەم بەشە داوە لە ڕووی دابینکردنی هۆڵ و تاقیگەی پزیشکی و دەرمانخانەی پێشکەوتوو. وانەکان دەوترێنەوە لە لایەن مامۆستایانی بە ئەزموون بە شێوەی تیۆری و کرداری، کە لە ماوەی خوێندندا خوێندکاران ڕادەهێنن بۆ بازاڕی کار تا بەشێوەی ئەکادیمی خزمەت بکەن.
ستافی ئەکادیمی
کریدیت
دیدگاکەمان ئەوەیە کە ببینە ناوەندێکی پێشەنگی باش لە پەروەردە, توێژینەوە و پراکتیکی دەرمانسازی، تایبەت بە ئامادەکردنی دەرمانسازی لێهاتوو، ئەخلاقی و داهێنەربۆ بکرێت
زیاتر بزانە
بەشی دەرمانسازی خواستێکی زۆری لەسەرە لە لایەن خوێندکارانەوە، ئاماجی خوێندن لە بەشی دەرمانسازی زیاتر گەشەپێدانە بە بواری تەندروستی و دەرمان وچاودێری کردنی نەخۆش، وە هەروەها یارمەتیدانی دەرمانسازان لە ڕێکخستن و ڕێنمای دان بە نەخۆش لە دەرمانخانەکان.
زیاتر بزانە
بەشی دەرمانسازی زۆر گرینگە لە ناوەندە تەندروستیەکان، بە تایبەت لە دەرمانخانەکان، نەخۆشخانەکان، کۆگاکانی دەرمان، دەرمانسازان گرینگی تەواو دەدەن بە نەخۆش و ڕێکخستنی دەرمانخانە و کەمکردنەوەی هەڵە لە بەکارهێنانی دەرمان، کام چارەسەریە زۆر گونجاوە ئەوە دەدەن بە ناخۆش.
زیاتر بزانە