چەند مامۆستایەکەی پەیمانگەی RTVI پەرتووکێکی زانیاری سەلامەتی ماددەکان (MSDS) بڵاودەکەنەوە. 
یاریدەدەری تاقیگە پزیشکیەکان شکریە امین ابوبکر و چراخان قادر بایز، بە سەرپەرشتی م.ی ابڕاهیم لقمان صالح لە بەشی دەرمانسازی هەستان بە کۆکردنەوەی داتای زانیاری سەلامەتی ماددەکانی تاقیگە. 

Material Safety Data Sheet (MSDS)
زانیاری گرنگ سەبارەت بە مەترسییە ئەگەرییەکانی بەرهەمێکی کیمیایی، هەروەها ڕێوشوێنی سەلامەتی بۆ مامەڵەکردن، هەڵگرتن و بەکارهێنانی دەدات.

MSDS  بە شێوەیەکی گشتی زانیارییەکانی وەک: 
پێکهاتەی ماددە کیمیاییەکان، ڕەوشتە فیزیایی و کیمیاییەکان، مەترسییە تەندروستییەکان، ڕێوشوێنی فریاگوزاری سەرەتایی، ڕێکارەکانی مامەڵەکردن ، هەڵگرتنی سەلامەت، و ڕێوشوێنی کۆنترۆڵکردنی فریاگوزاری لەخۆدەگرێت.

ئامانجی MSDS  دڵنیابوونە لەوەی هەر کەسێک کە لەگەڵ ماددە کیمیاییەکان یان دەوروبەری کار دەکات، زانیاری پێویستی هەبێت بۆ ئەوەی بە سەلامەتی مامەڵەیان لەگەڵ بکات و وەڵامدانەوەی کاریگەرانەی هەبێت لە ئەگەری ڕوودانی حاڵەتی لەناکاودا.

پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ڕاپەڕین
ئامادەکردنی نەوەیەکی پیشەگەر بۆ بازاڕی کار

ناونیشان: ڕانیە - بەرامبەر زانکۆی ڕاپەرین
07513124141                            
07703124141