ڕەمەزان و تەندروستی؛ پانێڵێکی زانستی هاوبەش.
بەشی دەرمانسازی لە پەیمانگەکەمان، بە هاوبەشی لەگەڵ (نەخۆشخانەی شاری پزیشکی ڕانیە) و (نەخۆشخانەی کوردستانی تایبەت)، پانێڵێکی زانستیی تایبەتی بەڕێوەبرد لەژێر ناونیشانی:
"مانگی ڕەمەزان؛ وەرزی گۆڕانکاری بۆ ژیانێکی تەندروست" .  لە پانێڵەکەدا، بە وردی تیشک خرایە سەر لایەنە ڕێنماییە تەندروستیەکانی ڕۆژوگرتن، وەک ڕێکخستنی کاتەکانی دەرمان و سوودە تەندروستییەکانی ئەم مانگە بۆ باشترکردنی کوالیتی ژیان. 

 بەشداربووانی پانێڵ:
- د. ئاسۆ محەمەد حسێن (بەڕێوەبەری پانێڵ)
- د. حسێن علی کەسنەزانی (پانێڵست)
- د. ڕاوێژ عبدالله (پانێڵست)
- د. سۆزی بەهزاد (پانێڵست)

لە کۆتاییدا، دەستخۆشی و سوپاسی بێپایانی خۆمان ئاراستەی سەرجەم میوانە بەڕێزەکان، مامۆستایان، و قوتابیانی ئازیز دەکەین کە بە ئامادەبوون و سەرنجە کانیان پانێڵەکەیان دەوڵەمەند کرد. هیوای تەندروستییەکی باش بۆ هەمووان دەخوازین لەم مانگە پیرۆزەدا.