لەتاقیگەکانی RTVI ــیەوە بۆ گۆڤارە نێودەوڵەتیەکان.
گروپێک لەتوێژەرانی ستافی RTVI لە هاوینی ساڵی 2024 دا، لە تاقیگەکانی پەیمانگەدا هەڵسان به ئەنجامدانی توێژینەوەیەکی زانستی به ناونیشانی(Development of a Smartphone-Integrated Paper-Based Analytical Device for Cost-Effective, Rapid, and Sensitive Detection of Paracetamol in Pharmaceutical Products) توێژینەوەکە لەگۆڤاری (ChemistrySelect) کە خاوەنی فاکتەری کاریگەری (2) و سایت سکۆری (3) بڵاوکرایەوە.
لە توێژینەوەکەدا ڕێگایەکی نوێ و کەم تێچوو و سادە پەرەی پێدراوە بۆ دیاریکردنی ڕێژەی پاراسیتامۆڵ لە ناو بەرهەمەکانی دەرمانسازیدا، کە تێیدا کاغەزی پڵاوتن (Filter paper) بە بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان(Smartphone) بۆ دیاریکردنی ڕێژەی پاراسیتامۆڵ بەکارهێنراوە.
توێژەران:
م.ی. ابراهیم لقمان - سەرۆک بەشی دەرمانسازی
چراخان قادر - یاریدەدەری تاقیگە
شکریە أمین - یاریدەدەری تاقیگە
ئەژین تحسین - یاریدەدەری تاقیگە
پەروەردە عثمان - یاریدەدەری تاقیگە
بەناوی ڕاگرایەتی پەیمانگەوە وێڕای دەست خۆشی و پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتنی زیاتر و بەردەوامیان بۆ دەخوازین.
پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ڕاپەڕین
ئامادەکردنی نەوەیەکی پیشەگەر بۆ بازاڕی کار
ناونیشان: ڕانیە - بەرامبەر زانکۆی ڕاپەرین
07513124141
07703124141