ئەنجامدانی گەشتێکی زانستی مەیدانی بۆ پڕۆژەی ئاوی خاس
لە چوارچێوەی گرنگیدان بە لایەنی پڕاکتیکی و ئاشناکردنی خوێندکاران بە ژینگەی کار، پەیمانگەکەمان گەشتێکی زانستی بۆ خوێندکارانی هەردوو بەشی دەرمانسازی و تاقیگەی پزیشکی ڕێکخست بۆ (پڕۆژەی ئاوی خاس) لە شاری قەڵادزێ.
گەشتەکە تایبەت بوو بە وانەکانی:
Practical Pharmacognosy -
Practical Food and Water Quality Control -
هەروەها لە میانی سەردانەکەدا، لەلایەن ستافی بەڕێزی پڕۆژەکەوە سیمینارێکی زانستی و ورد پێشکەش کرا و خوێندکاران بەشێوەیەکی کرداری ئاشنای بەشە جیاوازەکانی پڕۆژەکە، تاقیگە و چۆنیەتی کارکردنی ئامێرە پێشکەوتووەکانی پڕۆژەکە بوون. سوپاس و پێزانین بۆ بەڕێوەبەرایەتی و ستافی پڕۆژەی ئاوی خاس بۆ پێشوازی گەرم و زانیارییە بەپێزەکانیان.
پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ڕاپەڕین
ئامادەکردنی نەوەیەکی پیشەگەر بۆ بازاڕی کار
ناونیشان: ڕانیە - بەرامبەر زانکۆی ڕاپەرین
07513124141
07703124141
وێنەکان
وێنە 1 لە 8
وێنە 2 لە 8
وێنە 3 لە 8
وێنە 4 لە 8
وێنە 5 لە 8
وێنە 6 لە 8
وێنە 7 لە 8
وێنە 8 لە 8