ڕۆژی جیهانی دەرمانسازان
ڕۆژی جیهانی دەرمانسازان (٢٥ی ئەیلوول) بۆ هەموومان بیرخەرەوەیە لە گرنگی ئەو کەسانەی کە بە دڵسۆزی و شارەزایی، دەرمان بە مەبەستی تەندروستیەکی باش بۆ ژیانی خەڵک بەکاردێنن. ئەم ڕۆژە پەیامێکە بۆ پەسەندکردنی خزمەتگوزاریی دەرمانسازان و ڕۆڵ و گرینگیان لە ناو کۆمەڵگەدا. خوێندکارانی بەشی دەرمانسازی لە پەیمانگەی RTVI بەگرنگیەوە سیمیناری هۆشیاریان لە چەند قوتابخانەیەک ئەنجامدا, هەروەها لە لایەن سەرۆک بەشی دەرمانسازییەوە پیرۆزبایی گەرم لە خوێندکاران کراو و هانی خوێندکارانیدا بۆ زیاتر بەرەو پێشچوونیان لە بواری زانستی و ئەخلاقی پیشەییان لە بازاڕی کاردا.
پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ڕاپەڕین
ئامادەکردنی نەوەیەکی پیشەگەر بۆ بازاڕی کار
ناونیشان: ڕانیە - بەرامبەر زانکۆی ڕاپەرین
07513124141
07703124141