بەڕێز (م.ی ابڕاهیم لقمان صالح) مامۆستا لەبەشی دەرمانسازی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ڕاپەڕین، توێژینەوەیەکی زانستی لە ژێر ناونیشانی (Role of wearable electrochemical biosensors in monitoring renal function biomarkers in sweat: a review) لە گۆڤاری Analytical Science بڵاودەکاتەوە.
گۆڤارەکە خاوەن ئیمپاکت فاکتەری 1.8 و سەر بەدەزگای Springer ــە.
توێژینەوەکە باس لە تەکنیکێکی تازە دەکات، کە تێدا بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای لەبەرکراو لەسەر بنچینەی کیمیای کارەبایی بۆ دیاریکردنی کێشەکانی گورچیلە لەڕێگەی ئارەقەی لەشی مرۆڤەوە دەخاتە ڕوو.