بەشی دەرمانسازی سیمینارێکی بۆ پزیشکی دەرمانساز (د. عبدالرحمن محمد حسن) بەناونیشانی دژە بەکتریاکان
(Anti-biotics) بۆ خوێندکارانی پەیمانگە رێکخست.
لە سیمینارەکەدا تیشكخرایە سەر ئەم خالانەی لای خوارەوە:
١.بەرگریکردنی بەکتریاکان دژی دژە بەکتریاکان
٢.لایەنی بەکارهێنانی دژە بەکتریاکان و بڕی بەکارهێنانیان و کاریگەریە لاوەکیەکانیان
دواتر خوێندکاران کۆمەڵێک پرسیاری زانستیان دەربارەی دژە بەکتریاکان ئاراستەی پێشکەشکاری سیمینارەکە کردوو، د. عبدالرحمن بە پشت بەستن بە لایەنە زانستیەکان وەڵامی خوێندکارانی دایەوە.
پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ڕاپەڕین